هەڵمەتی خوێنبەخشین بۆ قوربانیانی بوومەلەرزە لە غەززە

فەلەستینییەکانی دانیشتووی غەززە هەڵمەتی خوێنبەخشینیان بۆ ئەو کەسانە دەستپێکردووە کە بەهۆی بوومەلەرزەکە لە تورکیا و سوریا برینداربوون.
گرنگییەکی زۆر بە هەڵمەتی خوێنبەخشین کە لەلایەن بانکی خوێنی سەر بە وەزارەتی تەندروستی فەڵەستینەوە ڕێکخرابوو، نیشان درا.
دەست نیشان کرا کە ئەو خوێنانە بەمەبەستی بەکارهێنانیان لە تورکیا و سوریا کۆدەکرێنەوە.
عیاض مصری نوێنەری ئینستیتیوتی هەتیوەکانی ئەمەل وتی، "ئێمە خوێنی فەلەستینییەکان و تورکیاییەکانمان لەبیر نەکردووە کە لە کەشتیی ماڤی مەڕمەڕە بە مەبەستی شکاندنی گەمارۆی سەهیۆنیەکان ڕژان. جگە لەمەش بەرخۆدانی سوریا و فەلەستین ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە و ئێمەش وەک گەلێک خۆمان دەبینین."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەمریکا رایگەیاند کە ئاسمانی ناوچەکە بە شێوەیەکی کاتی دادەخات بەهۆی لوتکەی گرنگی پوتین و ترامپ کە بڕیارە لە ١٥ی ئاب لە ئەنکۆراجی پایتەختی ئالاسکا بەڕێوەبچێت.
کاربەدەستانی تەندروستی لە غەززە دەڵێن نەخۆشخانەکان پڕ بوونەتە و کەمی ئاوی پاک و خۆراک، هەزاران منداڵ دەخاتە دۆخێکی ناجێگیرەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٦١ هەزار و ٥٩٩ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٥٥ هەزار و ٨٨ کەس.
رژێمی سەهیۆنی ١٠ ئەسیری فەلەستینی کە لە کاتی هێرشە بەردەوامەکانی سەر غەززە دەستبەسەر کرابوون ئازاد کرد. ئەو ئەسیرانە ئازادکراوانە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.